ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كرا
__2015_09_07_h16m46s55__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info-ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه ره‌وانه بكات، له‌گه‌ڵ 8 كه‌سی هاوڕێی ده‌ستگیر كرا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی هه‌بوو، بۆیه ئازاد كرا.
(شه‌فه‌ق ئۆزانلی) ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌پشكی شاری (كارس) له‌گه‌ڵ 8 هاوڕێی دیكه‌ی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی كه‌لوپه‌لی پزیشكی به نهێنی بۆ په‌كه‌كه بنێرێت، له لایه‌ن پۆلیسی توركه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پاشان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی هه‌بوو ئازاد كرا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌یه‌وێت ئه‌ندامه‌كانی ئێمه زیندانی بكات و به خه‌ڵك بڵێت ده‌ستیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا تێكه‌ل كردوه، بۆیه ده‌ستگیركردنی (شه‌فه‌ق)ـیش هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له پشته‌وه بوه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له جه‌زیری 16 سه‌ربازی تورك به ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه كوژران، كه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ده‌ڵێن 31 سه‌رباز كوژراوه، ده‌وڵه‌ت له خۆ ئاماده‌كردندایه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره له شاره كوردییه‌كان ئه‌نجام بدات و ئامانج له ئۆپهراسیۆنهكهیش گرتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ناو شار هاوكاری په‌كه‌كه ده‌كه‌ن.
تاوه‌كو ئێستا ده‌وڵه‌ت هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی (شه‌فه‌ق) بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه و دادگه‌یش له‌و روه‌وه هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه، بۆیه پێده‌چێت كه ته‌نیا ویستویانه سوكایه‌تی به‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی هه‌ده‌په بكه‌ن و هیچ شتێكی له‌و تۆمه‌تانه‌ی خستویانه‌ته پاڵی له‌سه‌ر نه‌بووه.
كارزان گلی




