٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھیچ لایەنێک به‌و چاكسازیانه‌ی عه‌بادی رازی نین

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی چاکسازی بانگھێشتی پەرلەمان دەکرێت، چونکە ھیچ لایەنێک بەو چاکسازیانە رازی نین.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، بڕیارە ئەم حه‌فته‌یه‌ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی چاکسازی بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت، چونکە ئەوچاکسازیانەی بڕیاری لێوەداوە ھیچ لایەنێک پێی رازی نیه‌ و برواش ناکەم بتوانێت جێ بەجێی بکات، لەبەر ئەوەی چاکسازی پێویستە گەندەڵکاران لابدرێن و بدرێنە دادگا و ئەوەی دەیکات تەسفیەی حیسابە.
(عەرەفات کەرەم) گوتیشی، کاتێک سەرۆکوەزیران دێتە پەرلەمان سەرەتا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە و دواتر دێتە ھۆڵی پەرلەمان بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە لەبارەی پرۆسەی چاکسازی بدات، لەبەر ئەوەی پێشتریش بەو شێوەیە بووە.
ڕوونیشی کردەوە، کاتەکەی دیار نیە و رەنگە لەبەر دۆخی ئەمنی ئاشکرا نەکرێت، بەڵام لەم حەفتەیە رۆژێک دێت بۆ پەرلەمان.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار