٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاسایشى كه‌ركووك 99 داواكراوی ده‌ستگیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

‌كه‌ركووك -KDP.info- ئاسایشى كه‌ركووك رایده‌گه‌یێنێت، له ‌مانگی ئابدا 99  داواكراو و تیرۆریست و گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووە.

نه‌قیب(فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك، به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـى ڕایگەیاند‌: "له به‌رده‌وامیى كار و چالاكییه‌كانى به‌رێوبه‌رایه‌تیمان له مانگى رابردوودا له (2015/8/1 تا 2015/8/31) توانیومانە (99) تیروریست و گومانلیكراو و داواكراو ده‌ستگیر بكه‌ین."

(فه‌رهاد) گوتیشى: "ئه‌و تیروریستانه به ماده‌ى (4)ى ئیرهاب داوا كراون و ژماره‌یه‌كیشیان چه‌كدارى (داعش) بوون، هەروەها له نێو داواكراوه‌كان بانده‌كانى ڕفاندن و دز و قاچاخچى و چه‌ندین جۆر مادده‌ى دیكه‌ هەن،‌ هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زور گومانلیكراومان ده‌ستگیر كردوون كه دواتر راده‌ستى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كراون.

وەک ئەو پلەدارەی ئاسایش گوتی، کۆی ئەو کارانە کە بە ماندووبوون و شه‌ونخونیی به‌رێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش ئەنجام دراون، بەڵام هاوكاریى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و زانیاریى هاووڵاتیانى شارى كه‌ركووك، جێی پێزانینە.

نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار