٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پاره‌وه‌ راگیرابوو.. گوازتنەوەی راژەی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر  -KDP.info-گوازتنەوەی راژەی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە، بەپێی ھەندێک رێنمایی نوێیش، گوازتنەوەی مامۆستایان لەنێوان بەرێوه‌بەرایەتیی گشتیی پەروەردەکاندا، لە دەسه‌ڵاتى پارێزگاکان خۆیان دەبێت.

بەپێی نووسراوێک کە دەست ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەوتووە، گوازتنەوەی راژەی مامۆستایان دەست پێدەکاتەوە و، گوازتنەوەکەش لە بەرێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکان لە پارێزگاکان لە دەسه‌ڵاتى خۆیان دەبێت، بەڵام لە قەزاکان دەسه‌ڵات دەدرێتە لیژنەی بەرێوبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان، ئەمەش بۆ رێکخستنی میلاک لە سنووری پەروەردەی خۆیان.

بەپێی نووسراوەکە، پێوەست بە پەروەردەکانی ناوشار  (سلێمانی و دھۆک و ھەولێر) لەنێوان پەروەردەکان خۆیان دەتوانن گوازتنەوە ئەنجام بدەن بۆ رێکخستنی میلاک، بە مەرجێک له‌ سنووری شارەوانی دەرنەچێت، بەڵام گوازتنەوەی نێوان بەرێوبەرایەتیی پەروەردەی قەزاکان، ناکرێت تەنیا لە بەرێوه‌بەرایەتیی پەروەردەی قەزای نزیک بۆ پەروەردەی قەزای دوور  گوازتنەوەی راژە ئەنجام بدرێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو مامۆستایانەی داوای مۆڵەت دەکەن ئەگەر لە حاڵەتی تەنسیب بن، پێویستە بگەرێنەوە سەر میلاکی خۆیان ئینجا مامەڵەیان بۆ ئەنجام بدرێت و، دوارۆژیش بۆ بەرزکردنەوەی نووسراوی مۆڵەتی بێمووچە ١٥/٩/٢٠١٥ـیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە پارەوە گوازتنەوەی راژەی مامۆستایان راگیرابوو، لەپێناو رێکخستنەوەی میلاک.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار