٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: حکوومەت ویستی جیددی هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.. ٤هەزار مووچەکە نابڕین، ڕێکیان دەخەینەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، ئەوەی کە ڕێگر بووە لەبەردەم چاکسازییەکان قەیرانگەلی ئێستای هەرێمی کوردستانە، دیارە کە هەر لە سەرەتاوە کۆی وەزیر و لایەنە بەشداربووەکان هەڵوێست و کاریان بۆ چاکسازی بووە، یدارە کە حکوومەت ویستی جیددی هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.

 

لە پەراوێزی کۆنفڕانسی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر ساز درا (نێچیرڤان بارزانی) رایگەیاند: "دەبێ لە هەموو بوارەکاندا چاکسازی بکەین، حکوومەتیش ویستی جیددی هەیە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە هەموو بوارەکاندا".

پاش پێشکەشکردنی وتارەکەیشی لەو کۆنفڕانسەدا، لە وەڵامی پرسیار دەربارەی کۆبوونەوەی حکوومەت گوتی، کۆ دەبینەوە، بەڵام دۆخی نێوخۆیی پرسی هەنووکەیی تر هۆکار بووە، ئەنجوومەنی وەزیران لە کاتی خۆیدا کۆ نەبووەتەوە.
دەربارەی کۆبوونەوەی لایەنەکانیش پێوەست بە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیوامان وایە بگەینە ئەنجام، چونکە قەیرانی زۆرمان هەن و گۆڕانکاریی قووڵیش لە ناوچەکەدا دێنە ئاراوە، هەڵبەت دەبوایە زووتر بگەیەنە ئەنجام، چونکە دۆخەکە هەر ئەمەمان لێ دەخوازێ.
پێوەست بە پرس ٤هەزار کەسەوە کە حکوومەت بڕیاری داوە، چآوێک بە چۆنیەتیی مووچەکەیاندا بچێتەوە گوتی، بڕیاری ئێمە بۆ ئەوەی نییە مووچەیان ببڕدرێت، بەڵکو دەمانەوێ پرسەکە ڕێک بخرێتەوە، چونکە کێشەی ئەوان لە چۆنیەتیی دامەزراندندا هەیە، دیارە ئامانجمان بڕینی مووچەی کەس نییە، بەڵام چونکە بەڕیوەبەرایەتییەکەیان لە ئێستادا نەماوە و ئێستا بەسەر دامەزراوەی دیکەدا دابەش کراون، دەبێ سەرلەنوێ ڕێک بخرێنەوە.
دەربارەی پرسی کۆچ گەنجانیشەوە بۆ دەرەوەی وڵات (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، بەراورد بەو داتایەی پێشووتر و بەدواداچوونی ئەم پرسە، ژمارەی ئەوانەی کۆچ دەکەن، هێندەی نییە کۆچی پێشووتر نابێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا حکوومەتی هەرێم کار دەکات بۆ ئەوەی لەم پرسە بکۆڵێتەوە و چآرەیەکی بۆ دۆزێتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار