کێشەی شەوی ڕابردوو چارە کرا.. کارەبا ئاسایی بووەتەوە

ھەولێر-KDP.info- شەوی رابردوو کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژایەوە و، تادرەنگانی شەویش بەردەوام بوو، بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستانیش لەمبارەیەوە دەڵێت، کێشەکە کاتی بوو و لەئێستادا چارە کراوە و پێدانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
(ئومێد محەممەد) بەرێوبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ماڵثةرى فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو بەھۆی باوباران و، هەروەها کارگەیەکیش لە شاری ھەولێر جەمەلۆنی خستبووە سەر ھێڵی گشتی، بۆیە کارەبای زۆرینەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کوژایەوە و تاوەکو درەنگانی شەویش بەردەوام بوو، بەڵام دواتر تیمەکانمان چاکیان کردەوە و لەئێستادا کێشەکە کۆتایی ھاتووە.
(محەممەد) گوتیشی: "ئەوکێشەیە کاتی بووە و پێدانی کارەبا بەپێی ئەوخشتەی بۆ ئەم مانگە دانراوە کە رۆژانە٢١سەعات دەبێت، بەردەوام دەبێت و گۆرانکاری بەسەردا نایەت.
بڵند ئیبراھیم




