فه‌هیم عه‌بدوڵڵا: قه‌یرانى به‌نزین له دهۆك نییه

دهۆك -KDP.info- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ره‌تیده‌كاته‌وه قه‌یرانى به‌نزین له پارێزگاى دهۆك هه‌بێت و ده‌ڵێت، قه‌یرانى به‌نزین له شارى دهۆك له‌ئارادانیه و له‌سه‌رچاوه‌ى تریشه‌وه به‌نزین بۆ پارێزگاكه دێت، نه‌ك به‌ته‌نیا له توركیاوه.
( فه‌هیم عه‌بدوڵڵا حه‌مۆ) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "قه‌یرانى به‌نزین له پارێزگاى دهۆك نییه، ئه‌وه‌ش دواى هه‌واڵى داخستنى ده‌رگاى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل هات كه تا ئیواره داخرا هۆكاره‌كه‌یشی دیار بوو شه‌ر و پێكدادان له لاى توركیا هه‌بوو له‌ودیوى سنوور‌و هاتووچۆ نه‌ما خه‌ڵكیش چاوترساو بوونه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ویستگه‌كانى دابه‌ش كردنى به‌نزین رابوه‌ستن.
(عه‌بدولڵا )گوتیشى: "ئێستا هیچ كێشه‌یه‌ك نیه و هاتووچۆ هه‌یه و به‌نزین دێت و ره‌وشه‌كه‌ش ئاساییه و له‌سه‌رچاوه‌كانى وه‌كو كه‌ورگوسك یش به‌نزین بۆ شارى دهۆك دێت هه‌ندێكیش له‌توركیاوه .
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌شڵێت، نه‌بوونى پاڵاوگه و عه‌مبار وایكردووه ئه‌گه‌ر به‌نزین و سووته‌مه‌نى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك نه‌گاته دهۆك ئینجا قه‌یران دروست ده‌بێت، چونكه پارێزگاى دهۆك له‌گه‌ڵ ژماره ئۆتۆمبێلى خۆى نزیكه‌ى 28600 ئۆتۆمبێلى ئاواره‌كانیش هاتوونه‌ته شارى دهۆكه‌وه له سه‌ر حسابى دهۆك به‌نزین و سوته‌مه‌نى وه‌رده‌گرن ئه‌و بابه‌ته‌شمان به وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتیه‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان گه‌یاندووه.
نەشوان بەرزنجی




