غه‌زالى: وه‌زیرى بارزرگانى هه‌ر قسه‌یه و كردارى نییه.. بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێشتى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info- (عه‌باس غه‌زالى) ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و به‌نداوه‌كان ده‌ڵێت، وه‌زیرى بارزرگانى هه‌ر قسه‌یه و كردارى نییه ده‌شڵێت، پێویسته بانگ بكرێته په‌رله‌مان بۆ لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر ته‌ڕبوونى گه‌نمى سایلۆ كانى هه‌رێمى كوردستان.
(عه‌باس غه‌زالى) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و به‌نداوه‌كان، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "وه‌رگرتنى گه‌نم به‌پێى رێككه‌وتنه‌كان په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى بازرگانیه‌وه هه‌یه، له پارساڵه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌په‌یوه‌ندیداین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نمى وه‌رگیراوى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له سایلۆكان دابپۆشرێت و ته‌ڕنه‌بێت، به‌ڵام وه‌زیرى بازرگانى هه‌ر ئه‌و ده‌ست و ئه‌و ده‌ست ده‌كات و هه‌ر قسه‌یه و كردارى نییه.
پێوه‌ست به‌و شه‌پۆله بارانه‌ى كه هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه و گه‌نمێكى زۆرى سایلۆكان ته‌ڕبووه (غه‌زالى) گوتى: "له دوێنێ شه‌وه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان كه‌وتۆته به‌ر شه‌پۆلێكى باران بارین كه كه‌ناڵه‌كانى كه‌شناسى چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشبینی ئه‌م شه‌پۆ‌له‌یان كردبوو و هه‌موومان ئاگادارببووین، به‌ڵام دیاره وه‌زیری بازرگانى ئه‌و هه‌واڵه‌ى پشتگوێ خستووه، بۆیه زۆربه‌ى ئه‌و گه‌نمه‌ى كه له ده‌ره‌وه بووه ته‌ڕبووه، هه‌ر بۆیه واپێویست ده‌كات وه‌زیرى بازرگانى بانگ بكرێته په‌رله‌مانى كوردستان بۆ لێپرسینه‌وه تابزانین كێ كه‌مته‌رخه‌مى كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و به‌نداوه‌كان نه‌یشارده‌وه كه وه‌زیرى بارزرگانى كۆسپ بۆ پارێزگاى هه‌ولێر دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى فه‌شه‌له‌كانى گه‌رمیان و سلێمانى بگوازێته‌وه هه‌ولێر و كۆسپ بۆ هه‌ولێر دروست ده‌كات.




