گه‌وره‌تیرۆیستێك و 40 تیرۆریستى داعش كوژراون

مووسڵ-KDP.info- گه‌وره‌تیرۆیستێك و ژماره‌یه‌ك تیرۆریستانى داعش به بۆردوومانى فڕۆكه‌ى جه‌نگیى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان كوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه فڕۆكە جەنگییەكانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانان، سه‌ربازگه‌ى تیرۆریستانى داعشانیان له قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر له رۆژئاواى شارى مووسڵ، بۆردوومان كرد، له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردوومانه‌یش 40 تیرۆریست و سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش به ناوى (حه‌سه‌ن موحسین جه‌لابى) كوژران.
نه‌شوان به‌رزنجى




