به‌رپرسه‌كه‌ی تیرۆریستان له داقوق كوژرا.. عه‌قید ڕوكن تاریق جاف: بۆردوومان هێشتا به‌رده‌وامه

كه‌ركووك-KDp.info- جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 9ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وله‌تیی دژ به داعش، زیاتر له 15 تیرۆریست تێدا چوون و به‌رپرسی تیرۆریستان له داقوقیش له نێو كوژراواندایه.
(عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) جێگری فه‌رمانده‌ی لیوای 9ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری شارۆچكه‌ی داقوق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له شه‌وی رابردووه‌وه، ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له گونده‌كانی ئه‌لبومحه‌ممه‌د، سه‌بعه‌نیسان و ته‌ل ڕه‌بعه مۆڵگه و ئۆتۆمبێله‌كانی تیرۆریستانی داعشانیان كردووه‌ته ئامانج و له ئاكامدا، 3 ئۆتۆمبێل تێكشكێندراون و 15 تیرۆریستیش كوژراون.
وه‌ك (عه‌قید ڕوكن تاریق جاف) ده‌ڵێ، له نێو ئه‌و 15 تیرۆریسته كوژراوه‌دا، به‌رپرسی تیرۆریستان له میحوه‌ری داقوق، (ئه‌بو به‌سیری) له‌نێو كوژراواندایه.
گوتیشی، به‌و هۆیه‌وه‌ی كه، مۆڵگه‌كانیان و ئۆتۆمبێله‌كانیشیان ده‌بنه ئامانجی گورزه ئاسمانییه‌كان، كه تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یش بۆردوومان به‌رده‌وامه بووه، تیرۆریستانی داعش، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و ماتۆڕسكیل به كار دێنن، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستیانه خۆیان له بوون به ئامانجی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمان بپارێزن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه، به هۆی ئه‌و چاودێریی به‌رده‌وامه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له زه‌مویه‌نه‌وه و له ئاسمانیشه‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، تیرۆریستان جموجۆڵیان كه‌م بووه‌ته‌وه.




