عه‌لی عه‌ونی :پاش 19ـی ئاب كه‌شێكی له‌بار بۆ لایه‌نه‌كان دروست بووه تا بگه‌نه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پارتیی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێ پاش 19ـی ئاب كه‌شێكی له‌بار بۆ لایه‌نه‌كان دروست بووه تا پێكه‌وه دابنیشن و بگه‌نه سازان، دواخستنی كۆبوونه‌وه شتێكی باشه، ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه له‌پێناو كۆبوونه‌وه نه‌كرێت و نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، هه‌ڵبه‌ت دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بووه كه زیاتر لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیان ڕێك بكه‌ون و بگه‌ن به خاڵی كۆتایی.
(عه‌لی عه‌ونی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هیچ هه‌نگاوێكی دیكه له پێش ئێمه نییه، ئه‌گه‌ر ئێمه هاووڵاتیانی خۆمان لەبه‌رچاو نه‌بێت، ئه‌و كه‌شتیه‌ی ئێمه تێداینه، ئه‌گه‌ر ئێمه له ناو بچین هه‌موومان له‌ناو ده‌چین ئه‌گه‌ر به هیوا و ئاواته‌كانی خۆمان بگه‌ین هه‌موومان پێكه‌وه پێ ده‌گه‌ین، بۆیه پێموایه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێن پێویسته كه‌شێكی ئارام دروست بكرێت، كار بۆ ئه‌وه بكرێت له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ده‌كرێن بگه‌ینه ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر پێویستی به كۆبوونه‌وه هه‌یه پێویسته چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی دیكه بكرێن، تا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، ئه‌و براده‌رانه‌ی پێش 19ـی ئاب ڕۆژه‌كانیان ده‌ژماردن، كه له دوای 19ـی ئاب كوردستان تێك ده‌چێت، نه‌ك هه‌ر تێكنه‌چوو به‌ڵكو كه‌شه‌كه ئارام بوویه‌وه و، هه‌ر كه‌سێك كاری خۆی ده‌كات، ئێستا لایه‌نه‌كان ده‌زانن چی ده‌كه‌ن و چۆن ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، پێویسته ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن واز له برینداركردنی یه‌كتر بهێنن، ئێمه هه‌موومان شتێكی هاوبه‌شمان هه‌یه كه ئه‌ویش هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته ڕێز له خوێنی شه‌هیدان بگرین و كار بۆ ئازادی زیاتر و گه‌یشتن به ده‌ستكه‌وتنی زیاتر بكه‌ین، دوا خستنی كۆبوونه‌وه شتێكی باشه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه بكرێت و نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بووه كه زیاتر لایه‌نه‌كان له‌ناو خۆیان ڕێك بكه‌ون و بگه‌ن به خاڵی كۆتایی.
گوتیشی: "ئه‌و كه‌شه‌ی له 23ـی حوزه‌یران دروست بوو بۆ ڕیكلامی هه‌ڵبژاردن بووه، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ئیراده‌ی خۆیان به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیكه بسه‌پێنن، بۆ ئه‌وه‌ی بلێت من سه‌ركه‌وتوو بوومه و خه‌ڵك بۆ خۆی ڕابكێشێت، بابه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كێشه نه‌بوو، به‌ڵام كێشه‌كه ده‌ستكرد بوو، ئه‌گه‌رنا خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به‌و بابه‌ته نه‌بوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد هه‌ڵبژاردن بكرێت، وه‌رن كه‌ره‌م كه‌ن هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، نا‌توانن هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ڕه‌وشێكی له‌بار ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆی هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌تانه‌وێت سیسته‌م بگۆڕن، هه‌ر ئه‌وانه‌ی ئێستا داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆك له لایه‌ن په‌رله‌مانەوە هه‌ڵبژێردرێت، وەختی خۆی ده‌یانگوت سه‌رۆك ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانی هه‌یه و ده‌بێت له‌ناو خه‌ڵكەوە هه‌ڵبژێردرێت".
ڕابین شێروانی




