٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان: ھەرێم پێویستی بە پارە ھەیە چ پێویست دەکات پارە لە بانک هه‌ڵگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-دەنگۆی ئەوە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاو بۆتەوە کە گوایە وەزیری دارایی ویستوویەتی پارەی فرۆشراوی نەوت لەهاڵک بانک بخاتە سەر حیسابی  وەزارەتی دارایی،  بەڵام ھیچ برە پارەیەکی تێدا نەبووە، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پارە ھەیە بۆ دابەشکردنی مووچە چ پێویست دەکات پارەی لە بانک ھەبێت وھەر برە پارەیەک دێت ڕاستەوخۆ دێتە ھەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش دەکرێت.

دەنگۆی ئەوە لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاو بۆتەوە کە گوایە وەزیری دارایی ویستوویەتی پارەی فرۆشراوی نەوت لەهاڵک بانک بخاتە سەر حیسابی  وەزارەتی دارایی،  بەڵام ھیچ برە پارەیەکی تێدا نەبووە، پێوه‌ست به‌مپرسه‌ جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتیەکان لەپەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو پەرلەمانتارانەی باس لەوە دەکەن هاڵک بانک ھیچ بڕە پارەیەکی ھەرێمی کوردستانی تێدا نییە، چ پێویست دەکات پارەی تێدا بێت لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان پێویستی بەپارە ھەیە، بۆیە ھەر وەجبەیەکی پارەی نەوت دێتە هاڵک بانک ڕاستەوخۆ دێتەسەر حیسابی وەزارەتی دارایی و لەوێ نامینێت، چونکە ھەرێم پێویستی بەپارە ھەیە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، من پرسیاری ئەوە دەکەم کە یەکێک پارەی لە بانک ھەبێت و پێویستی بەپارە ھەبێت ئایە دەچێت قەرز دەکات یاخود پارەکەی لە بانک دەردەھێنێت، ئاخر چۆن دەکرێت پێویستت بە پارە ھەبێت و پارەت لە بانک بێت، بۆیە ئەگەر دەیانەوێت خەڵک چەواشە بکەن و مزایەدە بکەن ئەوە شتێکی دیکەیە، ئەگەر نا ھەر وەجبەیەکی پارەی نەوت دێتە بانک ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ سەر حیسابی وەزارەتی دارایی.
(شەعبان) ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر لە دوو مانگی ڕابردوو پارەی فرۆشراوی نەوت دیار نییە، با باسی لێوە بکەن و مافی خۆیانە داوای ڕوونکردنەوە بکەن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار