جه‌هه‌په و وه‌ته‌ن یه‌كیان نه‌گرتووه

ئانكارا -KDP.info- (كه‌مال كلیچدارئۆغلو) سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری، جه‌هه‌په، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له یه‌كگرتنی پارته‌كه‌ی ئه‌و و پارتی وه‌ته‌ن ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی دا كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و 2 پارته پێکەوە دانیشتووینە، به‌ڵام ڕێك نەكه‌وتین.
(كه‌مال كلیچدارئۆغلو) سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری، جه‌هه‌په له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له گرنگی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كرد و گوتی پێویسته هه‌موو پارته‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و دوا نه‌كه‌وێت. چونكه دواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی بۆ دیموكراتیکبوونی توركیا مه‌ترسییه.
(كلیچدارئۆغلو) گوتی: "ئێمه ده‌زانین له شه‌ڕێكی قورسداین و زۆرێك له شاره كورده‌كان له ڕووی ئه‌منییه‌وه خراپن و ڕه‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌توانن بێنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه له‌و ڕۆژه‌دا ئاساییشی ئه‌و شوێنانه توند بكات و، خه‌ڵك ئه‌و هه‌سته‌ی هه‌بێت كاتێك دێته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان گیانی پارێزراوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه ده‌سه‌ڵات ده‌ست له كاروباری دادگه وه‌رده‌دات و ڕۆژنامه‌نووسان ئازادانه بۆچوونی خۆیان ده‌رنابڕن، بۆیه گرنگه له كاتی هه‌ڵبژاردندا ڕووبه‌رووی هه‌ر ساخته‌كارییه‌ك ببینه‌وه و ڕێگه‌ش بۆ میدیاكان خۆش بكرێت به‌بێ ترس و قه‌ده‌غه، هه‌ڵبژاردنەکە ڕووماڵ بكه‌ن.
ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی به نیازان له‌گه‌ڵ پارتی وه‌ته‌ن یه‌ك بگرن یان به یه‌ك لیست به‌شدار ببن لە هه‌ڵبژاردنەکەدا، گوتی: "ئێمه دانیشتووین و گفتوگۆمان كردووه، به‌ڵام ڕێك نەکه‌وتین، کەینێ ڕێك كه‌وتین بۆ ڕای گشتی ده‌خه‌ینه ڕوو".
كارزان گلی




