ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل كرایه‌وه

زاخۆ-KDP.info-دیارە چه‌ند سه‌عاتێك به هۆی توندبوونی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ناوچه‌كانی جزیره و سلۆپی، ده‌روازه سنوورییەکەی ئیبراهیم خه‌لیل داخرا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌و مه‌رزه‌یان كرده‌وه.
(خه‌لیل مه‌حموود) قایمقامی شارۆچكه‌ی زاخۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "داخستنی مه‌رزه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی له باشووری توركیا و سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ناوچه‌كانی جزیرێ و سلۆپی پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا و ڕێكخستنه‌كانی گه‌نجانی په‌كه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ئێستا مه‌رزه‌كه له‌لایه‌ن توركیا كرایه‌وه.
گوتیشی: ڕۆژانه به سه‌دان گه‌شتیار و بارهه‌ڵگری توركیای پێدا تێده‌په‌ڕن و، خاڵێكی گرنگی بازرگانیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیایە.
ڕابین شێروانی




