پارێزگارى هه‌ولێر: له شه‌ڕى تیرۆر و هاریكار له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكوومه‌تى كوردستاندا ئەردەن رۆڵى دیارى هه‌بووه

هەولێر-KDP.info- (نه‌وزاد هادى) پارێزگـــارى هه‌ولێر، لەگەڵ هەریەک (د. وه‌لید قه‌زاز) كۆنســووڵى تازه‌ى شانشینى ئه‌رده‌ن و (موهه‌نه‌د شه‌داد) كۆنسووڵى پێشووتر له هه‌ولێردا، ڕۆڵی ئەردەنی لە شەڕی دژ بە تیرۆر و هاریکار لەگەڵ گەل و حکوومەتی کوردستاندا بەرز نرخاند.
لەو دیدارەدا کە ئەمرۆ یەکشەممە بەڕێوە چوو، (نەوزاد هادی) و هەردوو کۆنسووڵی پێشووی نوێی شانشینی ئەردەن، جەختیان لە پتەوترکردنی پیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئەردەن کردەوە.
پارێزگـــارى هه‌ولێر هەروەها رۆڵ و خزمه‌ته‌كانى كۆنسووڵى پێشووی ئەردەنی بەرز نرخاند و، بره‌ودان بە پێوه‌ندیی دۆستایه‌تى و هاریكارى نێوان هه‌رێمى كوردستان و شانشینى ئه‌رده‌نیشی وه‌ك وڵاتێكى دۆست و خاوەن پێگه‌ى سیاسیى گرینگ بۆ هه‌رێمى كوردستان هێنایە بەر باسەوە؛ به تایبه‌ت کە وه‌ك هاوپه‌یمانێكى گرینگ له شه‌ڕى دژ به داعش و هاریكار له‌گه‌ڵ گه‌ل و حكوومه‌تى كوردستاندا رۆڵى دیارى هه‌بووه.




