٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی تاقیكردنەوەكان ڕادەگەیێندرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەی پەروەردە دەڵێت: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجانی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خولی دووەم رابگەیێندرێت، بەڵام بە هۆی هەندێك وردەكارییەوە دوا خرا و بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا رایبگەیێنین".

(فاتیح مەولەوی زادە) گوتەبێژی وەزارەی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ خولی دووەم رابگەیێنین، بەڵام بە هۆی هەندێك وردەكارییەوە دوا خرا، لەبەر ئەوەی وەزیری پەروەردە داوای كردووە پێویستە كاتێك رابگەیێندرێت كە هیچ هەڵەیەكی تێدا نەبێت و قوتابیان گلەییان لێی نەبێت".
(مەولەوی زادە) گوتیشی: "دوایین وادە بۆ ئاشكراكردنی ئەنجامەكان دوو رۆژ زیاتر ناخایەنێت و رادەگەیێندرێت".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار