٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود محەممەد: یەكگرتووی ئیسلامی چارەسەری مامناوەندیی هەیە و یەكێتییش پێی‌ باشە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (مەحموود محەممەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "سێ‌ پێشنیازمان دابووە لایەنە سیاسییەكان و، لە ئێستایشدا دەخوازین چوار لایەنەكەی دیكە بژاردەی دیكەیان هەبێت". دەشڵێت، یەكگرتووی ئیسلامی چارەسەری مامناوەندیی بۆ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم هەیە و یەكێتییش ئەمەی پێ‌ باشە.

(مەحموود محەممەد) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پەیوەندییان بە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە كردووە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆبونەوەكان و دواخستنی بۆ كاتێكی دیكە".
پێوەست بە كۆبوونەوەی دابێی لایەنەكانیش، (مەحموود محەممەد) گوتی: "لە كۆبوونەوەی ڕابردوودا پارتیی دیموكراتی كوردستان سێ‌ پێشنیازی دابووە لایەنە سیاسییەكان و لە ئێستایشدا دەخوازین چوار لایەنەكەی دیكە بژاردەی دیكەیان هەبێت".
دەشڵێت، یەكگرتووی ئیسلامی چارەسەری مامناوەندیی بۆ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم هەیە و یەكێتیش ئەمەی پێ‌ باشە.
(مەحموود محەممەد) هەروەها ڕوونیشی دەكاتەوە: "دەبێت هەمووان بە جۆرێك لە چارەسەر ڕازی بین كە دادگەریی تێدا بێت".
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری پارتی ئاماژەیشی دا: "لەسەر داوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە پێنجقۆڵییەكەی ‌یەكشەممە بۆ كاتێكی نادیار دوا دەخرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار