بەرپرسی خاڵەكانی پشكنینی داعش و دوو لە جێگرەكانی كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی گەورەی تیرۆریستانی داعش و دوو لە یاریدەرەكانی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی نێو شاری مووسڵ كوژران.
(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە گەڕەكی سوكەری شاری مووسڵ (واسق خەلیل ئەحمەد)ـی گەورە تیرۆریستی داعش لەگەڵ دوو لە جێگرەكانی لەلایەن كەتائیبی مووسڵەوە كوژران.
(رەجەب) دەیشڵێت، ئەو گەورە تیرۆریستە بەرپرسی كاروباری خاڵەكانی پشكنین بوو لەنێو شاری مووسڵ.
نەشوان بەرزنجی




