چاره‌نووسی سه‌ربازه توركه‌كه‌ی ده‌ست داعش، ئاشكرا بوو

ئانكارا-KDP.info- هه‌فته‌ی رابردوو شه‌ڕێكی قورس له‌سه‌ر سنووری توركیا له نێوان سوپای توركیا و گرووپی تیرۆریستی داعشدا دروست بوو، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كوژران و سه‌ربازێكی توركیایش وه‌كو دیل كه‌وته به‌ر ده‌ستی داعش. ئێستا توركیا له هه‌وڵی ئازادكردنی ئه‌و دیله‌دایه.
سه‌ره‌تا وا بڵاوكرایه‌وه كه (سه‌فه‌ر) ئه‌و سه‌بازه توركه‌ی كه ئێستا دیله لای داعش گوایه كوژراوه، به‌ڵام له تازه‌ترین هه‌واڵدا ئاشكرا بوو، كه ئه‌و نه‌كوژراوه و به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ستی داعش و ئێستایش له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت) له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له میتی توركیایی ئاشكرای كردووه، (سه‌فه‌ر) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری (حه‌له‌ب) له سووریا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و به‌رنامه‌شیان هه‌یه بۆ مووسڵی بگوازنه‌وه.
رۆژنامه‌ی ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه، تاوه‌كو ئێستا توركیا هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ داعشدا نه‌كردووه بۆ ئازادكردنی ئه‌و سه‌ربازه، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به داعش، بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به مه‌رجێك ئه‌و سه‌ربازه توركه ئازاد ده‌كه‌ن، ده‌بێت توركیا له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه بكشێته‌وه كه بۆ لێدانی ئه‌وان پێكهێنراوه و توركیایش ئه‌ندامه تێیدا.
میتی توركیا به نیازه به پلانێكی نهێنی خۆیان هه‌وڵی ئازادكردنی (سه‌فه‌ر) بده‌ن، چونكه هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) بۆ ماوه‌ی 2 سه‌عات به نهێنی له‌گه‌ڵ راوێژكاری میتی توركیا (هاكان فیدان)دا له كۆبوونه‌وه‌دا بووه و گومان ده‌كرێت باس له چۆنیه‌تیی ئازادكردنی (سه‌فه‌ر) كرابێت.
كارزان گلی




