٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عه‌بادی تا مانگێكی دیكه‌ ده‌بێ فه‌رمانی سوپاسالار ده‌رچوێنێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بە سوپاسالارە نوێیەکەی عێراق ڕازییە و ماوه‌ فه‌رمانه‌كه‌ی بۆ ده‌ربکات.

(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیارده‌ری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە پەرلەمانی عێراق و، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: " دیارە وەختی خۆی (بابەکر زێباری) سوپاسالاری عێراق بوو، بەڵام خۆی دەستی لەکار کێشایەوە. ئێستا کورد کەسێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە؛ جا لەو ماوەیەدا سەردانی وەزیری بەرگریی عێراقمان کرد و، گلەییمان لێی کرد بۆ هێشتا و، کارێکی وایان نەکردووە سوپاسالارە تازەکە دەستبەکار ببێ؟ دیارە ئەویش گلەییەکەمانی گەیاندبوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق؛ ئەویش گوتوویەتی بە کاندیدەکە ڕازییە و، بە مانگێک فەرمانی دەستبەکاربوونەکەی دەردەکات."

ڕوونیشی کردەوە، وا چاوەڕێینە سەرۆکوەزیران فەرمانی دەستبەکاربوونی سوپاسالارە نوێیەکەی عێراق دەربکات.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار