دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی پێنجقۆڵی، له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی و ڕه‌زامه‌ندیی چوار لایه‌نه‌كی دیكه‌یه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی بووه، چونكه وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، لایه‌نه‌كان پێویستیان به كاتی زیاتر هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوخۆیی و هاوبه‌ش.
هه‌ولێر-KDP.info- (فواد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواكاریی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بۆ دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی
لایه‌نه سیاسییه‌كان و دوابه‌دوای ره‌زامه‌ندیی هه‌ریه‌كه له پارتیی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه (6/9/2015)، دوابخرێت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو، له رۆژی یه‌كشه‌ممه (13/9/2015) له هه‌مان كات و شوێنی دیاریكراو ئه‌نجام بدرێت.
وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیدا بڵاو بووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه‌كان پێویستیان به كاتی زیاتره بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی و هاوبه‌ش له‌گه‌ل یه‌كتر به مه‌به‌ستی تاوتووكردن و گه‌ڵاله‌كردنی كۆمه‌لێك پێشنیاز له‌و ماوه‌یه‌دا و ئاماده‌كردنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
(فواد حوسێن) هیواخوازه كه كۆبوونه‌وه‌ی دابێ، یه‌كلاییكه‌ره‌وه بێت و خه‌ڵكی كوردستان به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتووی هاوبه‌ش كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستاندا بێ، شاد بكرێن.




