٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"لەترسی خۆپێشاندەراندا كلیلی قائیمقامییەتی خاڵس درا بە هێزە ئەمنییەكان و چۆڵ كرا"

سەرچاوە: KDP.info

دیالە-KDP.info- ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای دەڵێ ئەمە چوار حەفتەیە خۆپێشاندان ساز دەكرێت دژ بە قایمقامیەتی قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە؛ دوێنێ خۆپێشاندەران هەڵیان كووتایە ناو بینای قائیمقامییەت و لە ترسی خۆپێشاندەراندا كلیلی قائیمقامییەت درا بە هێزە ئەمنییەكان .

(عامر ڕەفعەت) ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمە چوار حەفتەیە خۆپێشاندان ساز دەكرێت دژ بە (عودەی خدران) قایمقامی قەزای خاڵس لە پارێزگای دیالە، بە گوێرەی وتەی چەند بەرپرس و هاووڵاتییەكی ناوچەكەش كەسێكی گەندەڵ و دووڕوو و بێبەڵێن و شاش (فاشل)ـە و هەر جارێ حزبێكە، بۆیە خۆپێشاندان دەكەن و، دەڵێن دەبێ لەسەر كار لابدرێ و پۆستی قایمقامیەتی قەزای خاڵسی لێ بسێندرێتەوە. بەڵام تا ئیستا پارێزگاری دیالە پشتی دەگرت و مەبەستی نەبوو دووری بخاتەوە بۆیە ئەوە بوو دوێنێ خۆپێشاندەران هەڵیان‌كوتایە ناو بینای قائیمقامییەتەوە و لە ترسی خۆپێشاندەراندا كلیلی قائیمقامییەت درا بە هێزە ئەمنیەكان و چۆڵ كرا.
ڕۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە كۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی متمانە لە قایمقامیەتی قەزاكە وەربگرنەوە، ئەگەریش متمانەی لێ وەرنەگرنەوە ئەوا خەڵكەكە واز ناهێنن و بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان و، لەوانەیە توندوتیژیەكی زۆر بقەومێ بۆ حەفتەی داهاتوو؛ چونكە دوێنی خۆپێشاندەران چوونەتە ناو باڵەخانەی قایمقامیەتی قەزای خاڵس و، ئەمجارە توندتر مامەڵە دەكەن.

سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار