٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆبوونەوە 'پێنجقۆڵی'ـیەکە دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-بڕیاربوو سبەی یەکشەممە دیسان کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بکرێت، بەڵام بۆ کاتێکی نادیار دواخرا..بەگوێره‌ی زانیارییەکانیش دواکەوتنەکە لەبەر ئەوەیە لایەنەکان نەگەیشتوونەتە  ڕێککەوتن و، داوای کاتی زیاتریان کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ نه‌ویست ناوی ببرێت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەند بژاردیەک بۆ ڕێککەوتن لەبارەی پرسی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە و، تاوەکو ئێستاش لایەنەکان لەسەر ھیچ کام لە بژاردەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بۆیە لایەنەکان دەیانەوێت بگەنە سازان، ئینجا کۆبوونەوەی پێنجقۆڵی بکرێت و، ئەوەیش کاتی زیاتری دەوێ."

سەرچاوەکە گوتیشی، چوار لایەنەکە لەسەر بژاردەکانی پارتی کۆ بوونەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر بژاردەکان و، خۆیشیان ھیچ بژاردەیەکی نوێیان پێ نییە، ئا لەبەر ئەوە کۆبوونەوەکە دوا کەوت.

ئەوەشی خستە ڕوو، بۆ ئەوەی کۆبوونەوە بکرێت، پێویستە بە پێشنیارێک بەشداری بکرێت کە ھەموو لایەنەکان پێی ڕازی بن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار