٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئافرەتێک ئەو ئەمیرە داعشەی کوشت کە بە زۆر لێی مارە کرابوو

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- ئەمیرێکی داعش بە زۆر ئافرەتێکی بۆ نیکاحی جیهاد بردبوو، بەڵام ئافرەتەکە تەقەی لێ کردووە و ئەمیرەکەی کوشتووە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە گەرەکی 'تل‌ڕومان'ـی شاری مووسڵدا، ئافرەتێک لە (ئەبووئەنەس سوودانی) دێتە دەست و، دەیکوژێت؛ سوودانی بە زۆر ئەو ئافرەتەی بردبوو بۆ نیکاح‌جیهاد  و له‌خۆی ماره‌بڕكردبوو!"

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ تەقەیان کردووە لە بارەگای خەنسا؛ بارەگای ئافرەتە داعشەکان لە گەڕەکی مووسڵی نوێدا و، شەش ئافرەتە داعشیان کوشتووە.

(مەموزینی) ڕوونیشی کردەوە، لەروباری دیجلە بەلەمێکی تیرۆرستانی داعش ژێر ئاوکەوتووە،لەئاکامدا سێ تیرۆرست خنکاون.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار