٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شیوعی: حزب، حزبە و، دەرەجە یەك و دەرەجە دووی نییە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندیی حزبی شیوعیی كوردستان دەڵێ زۆر پێمان خۆشە ئەم پێنج لایەنە بگەنە سازان، چونكە ئەم پرسە پەیوەندیی بە بەرژەوەندی گەلەكەمان و سەقامگیری سیاسی هەیە و نەگەیشتە سازانی ئەم پێنج حزبەش ئاكامەكەی خراپ دەبێت.

( د. كاوە مەحموود) جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "گوێ بەوە نادەین كە بەشداری كۆبوونەوە پینجقۆڵیەكانی پێوەست بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم دەبین یاخود نا، زۆر پێمان خۆشە ئەم پێنج لایەنە بگەنە سازان، چونكە ئەم پرسە پەیوەندیی بە بەرژەوەندی گەلەكەمان و سەقامگیری سیاسییەوە هەیە. نەگەیشتە سازانی ئەم پێنج حزبەش ئاكامەكەی خراپ دەبێت چونكە زۆر مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و لەوانەیە حزبەكان بە خەیاڵیان دانەیەت بەڵام ئەمە خەلكەكەیە توشی نەهامەتی دەبێت."
پێوەست بە بەشداری پێنەكردنیان لە كۆبوونەوە پینج قۆڵیەكان جێگری سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی گوتیشی: "ئێمە زۆر لەمیژە گوتوومانە ناكرێت ژیانی حزبایەتی بكرێت بە حزبی دەرەجە یەك و دەرەجە دوو؛ ئەمە شێوازیكە لە شێوازەكانی قۆرخكردنی كاری سیاسی. ئەم بێبەشكردنەی ئێمە لە پرسەكان پێشووتر لە گفتوگۆی هەڵبژارن و لەكاتی دانانی لیژنەی ئامادەكاری دەستوور و ئێستایش لە كۆبوونەوەكانی پێوەست بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم ڕەنگی داوەتەوە. ئێمە كە داوادەكەین كۆبوونەوە پێنج قۆڵیەكان فراوانتر بێت مەبەستمان ئەوە نیە كە خۆمانی پێ گەورە بكەین و هیچ حزبێكیش بەم بابەتە ناتوانێت خۆی گەورەبكات بەڵكو دەمانەوێت ژیانی سیاسی بۆ هەموو حزبە سیاسیەكان فەراهەم و واڵا بێت.. "
ئاماژەیشیدا كە: "ئێمە لە كاتی دانانی لیژنەی ئامادەكاری دەستوریش داوامان دەكرد نەوەك تەنها حزبەسیاسیەكانی پەرلەمان بەڵكو لایەنی تری دەرەوەی پەرلەمانیش بە سەرجەم چین و توێژەكانەوە بەشداری بكەن؛ چونكە دەستوور پێوەستە بە چارەنەووسی هەرهەموو لایەكەوە. لە پێشكەشكردنی پرۆژە سیاسیەكاندا گرنگی لە گەورە و بچووكی حزبە سیاسیەكان نییە بەڵكو واقیعیەتی پرۆژە سیاسیەكە قیمەت دەدا بە پرۆژەكە و، چەندە لەگەڵ ڕاستی و دروستیی ژیانی ئێستا بگونجێت و دوور بێت لە بەرژەوەندیی تەسكیی حزبی، ئەوەندە سەركەوتووتر دەبێت و لەوانەشە پرۆژەی چەند حزبێكی گەورە بێكەڵك بێت."

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار