ئه‌ردۆغان بۆ باوكی فریشته‌ی ده‌ریا: "خۆزگه ڕێگه‌ی ده‌ریات هه‌ڵنه‌ده‌بژارد و له توركیا میوانی ئێمه ده‌بووی"
__2015_09_05_h17m59s53__LB.jpg)
ئانكارا -KDP.info- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تۆزێ له‌مەوبەر له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوە بڵاو كرایه‌وه، سه‌ركۆماری توركیا (ڕە‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ته‌له‌فۆنی بۆ باوكی (ئایلان) كردوه و، سەرەخۆشیی لێ کردووە.
(ئه‌ردۆگان) به (عه‌بدوڵا كورد)ی گوتووه خۆزگه خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕێگه‌ی ده‌ریاتان نه‌ده‌بڕی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئه‌وروپا و خۆزگه هه‌ر له توركیا میوانی ئێمه ده‌بوون وه‌كو هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییه ئاواره سووریانه‌ی له توركیان.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا (ئه‌ردۆگان) به (عه‌بدوڵا)ی گوتوه به‌ڵێن بێت هاوكارییه مرۆڤایه‌تییه‌كانمان وه‌كو خۆراك و خزمه‌تگوزاری بۆ كۆبانێ زیاتر بكه‌ین و وا بكه‌یت كۆبانی وه‌كو خۆی لێ بێته‌وه. (عه‌بدوڵڵا) زۆر دڵخۆش بوه به‌و ته‌له‌فۆنه و سوپاسی (ئه‌ردۆگان)ـی كردوه و پێی گوتوه كه له هاوكاریكردنی (كۆبانێ) به‌رده‌وام بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا 2ملیۆن ئاواره‌ی سووری له توركیا نیشته‌جێ بوونه و توركیایش باوه‌شی بۆ كردوونه‌ته‌وه، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 220هه‌زاری خه‌ڵكی كۆبانین و شاره‌كه‌یان کاول بووە و، ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه ئه‌ردۆگان به (عه‌بدوڵا)ی گوتووه به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی كۆبانی.
كارزان گلی




