كوژرانی سێ سهركردهی داعش دڵی شنگالیانی خۆش كرد

شنگال-KDP.info-سێ سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سنووری قەزای شنگالدا کوژراون؛ ئەو سێانە دەستیان لە کوشتن و ڕفاندنی ژن و منداڵی کوردی ئێزدی و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی گوندی 'کۆچۆ' و 'سیپا شێخ خدرێ'ـیشدا ھەبووە.
(قاسم سمۆ) بەرپرسی ئاسایشی شنگالبەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە میحوەری شنگالدا، سێ سەرکردەی داعش کەوتوونەتە بەر بۆمبی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و، کوژراون؛ ئەو سێانە دەستیان لە ڕفاندنی کچ و منداڵی کوردانی شنگال و کۆمەڵکوژکردنی گوندی 'کۆچۆ' و 'سیپا شێخ خدرێ'ـدا ھەبووە."
(قاسم سمۆ) گوتیشی، ئەو سێ خوێنمژەی کوژراون ئەمانەن: (سالم مزری زوبەیدی) ناسراو بە (ئەبووسامی) خەڵکی قەزای بەعاج و، والی ناحیەی بلێجی سەر بە قەزای شنگال و، (سامر حەموود یاسین) ناسراو بە (ئەبوئەوڕەحمان)، خەڵکی ناوچەی ڕەبیعە و، بەرپرسی ئەمنیی ناحیەی بلێجە و، (عەلی عوبەید بەغدا) ناسراو بە (ئەبوعەبدوڵا)، دادوەری شەرعی ناحیەی بلێج بووە؛ كوژرانی ئهمانهیش دڵی شنگالیانی خۆش كرد.
بڵند ئیبراھیم




