له جه‌زیره شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه؛ كه‌س ناتوانێ له ماڵ ده‌ربچێ

ئانكارا -KDP.info- له ناوچه‌ی (جه‌زیره)ـی سه‌ر به شاری (هه‌كاری) حكوومه‌تی توركیا هه‌زاران سه‌ربازی جوڵاندووه بۆ گرتنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له دوێنێشه‌وه‌وه هاتوچۆ له‌و ناوچه‌یه‌دا قه‌ده‌غه كراوه.
له گه‌ڕه‌كی نوور و جوودی له دوێنێوه شه‌ڕێكی قورس ده‌ستی پێكردوه؛ له‌و شه‌ڕه‌دا هاووڵاتییه‌ك كوژراوه و 2ـی دیكه‌یش بریندار بوونه. هه‌روه‌ها هێڵی كاره‌با و ئینته‌رنێتیش پچڕاوه و به گوته‌ی والییەکەی هه‌كاریش بێت تا شه‌ڕ به‌رده‌وام هبێت ناتوانن كاره‌با بدەنەوە.
له نووسنێكیدا له تویته‌ر والیی (هه‌كاری) خه‌ڵكی (جه‌زیره)ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ماڵ ده‌رنه‌چن، نەکا بکوژرێن.
(فه‌یسه‌ڵ سری یه‌ڵدز) ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر شاری (شرنا‌خ) ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و هاووڵاتییه لاشەڕ (سڤیل)ـه‌ی به ده‌ستی پۆلیس له (جه‌زیره) كوژراوه به خاك سپێردرا، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نه‌یهێشت ئه‌و وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مان ئاماده‌ی به خاكسپاردنه‌كه‌ی بێت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستیش قسه‌ی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بگه‌نه هانای 2 هاووڵاتییه برینداره‌كانی دیكه.
یه‌ڵدز ده‌یشڵێ، شه‌ڕ تا ئێستایش به‌رده‌وامه و نایه‌ڵن هیچ كه‌سێك له ماڵ بێته ده‌ره‌وه و هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه بچێته ناو (جزیره)ـه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام هێزی زیاتر بۆ ئه‌و ناوچه‌یه ده‌نێرێت و ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره ده‌ستی پێكردووه.
كارزان گلی




