له هێڵی گه‌رمی شه‌ڕدا پێشمه‌رگه هیچ کەلێنێکی بۆ داعش نه‌هێشتووه‌ته‌وه

خازر -KDP.info- هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر هیچ کەلێنێکی ئه‌وتۆیان بۆ داعش نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه بتوانێ هێرش بهێنێ و، تا ئێستا به سه‌دان داعش له‌و میحوه‌ره‌دا كوژراون.
پێشمه‌رگه ئه‌وانه‌ی بۆ مردن ده‌جه‌نگن له گشت هێڵه‌كانی شه‌ڕدا، داعشی شكست داوە و به دێژای زیاتر 1500 كیلۆمه‌تر پێشمه‌رگه له دژی تیرۆریستانی داعش له جه‌نگدایه، له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا پێشمه‌رگه ئه‌زموونی زیاتره له داعش و به ته‌كنیكی نوێوه هه‌میشه داعشی ناچار به شكست كردووه، ئه‌و ناوچه‌ی كه ئێمه مه‌به‌ستمانه باسی لێوه بكه‌ین میحوه‌ری خازره كه ته‌نیا نێوانی داعش و پێشمه‌رگه له یەكدی هه‌زار و شتیك كیلۆمه‌تره و به ئۆتۆمبێلیش ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیا 45 خوله‌ك له مووسڵه‌وه دووره.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چوار مانگه پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی به‌رپا نه‌كردووه، به‌ڵام ڕۆژانه هێرشی بچووكی هه‌بووه و وای كردووه كه داعش بتۆقێنن و ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان وه‌ها پشكنیه‌وه و شیكردووه‌ته‌وه كه هیچ بۆشاییه‌كیان بۆ داعش نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
له‌و ناوچه‌یه‌دا چه‌كی میلان به ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه‌یه چونكه داعش هه‌ندێ جار به خۆكوژی هێرش دێنن، بۆیه ئه‌م چه‌كه رێگه‌یه‌كی باشه كه گشت تانك و به‌رنامه‌كانی داعشی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
ئه‌م میحوه‌ره ته‌نیا پڵنگئاسا پێشمه‌رگه ده‌توانێ پارێزگاری لێبكات، چونكه گه‌رما له‌و ناوچه‌یه‌دا هێشتا تینی به‌هێزه و 45 پله‌یه.
جاران داعش له نزیك میحوه‌ری خازر قه‌ناسبه‌ده‌ستی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نیشانشکێنەکانی پێشمه‌رگه، سێره‌یان له داعش گرتووه و، ئه‌و داعشه‌ی بجووڵێ به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵن له ده‌ستیان ده‌رچێ.
له‌و میحوه‌ره‌یشدا وه‌ك گشت میحوه‌ره‌كانی دیكه پێشمه‌رگه به سه‌دان داعشی كوشتووه و هیچ بۆشاییه‌كی نه‌هێشتووه‌ته‌وه كه داعش بتوانێ هێرش بۆ پێمشه‌رگه بێنێ.
سوود له‌م پێگانه وه‌رگیراوه:
یه‌كه‌م: پێگه ئینگلیزییەکەی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا.
دووه‌م: پێگه‌ی 'سی‌ئێن‌ئێن'ـی ئه‌مه‌ریكا.
شا‌و كوردی




