سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیر پێویستی به ده‌نگی 2/3 په‌رله‌مانتارانه؛ ئه‌سته‌مه هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ربگرێ

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێك له دیتێكی سیاسییه‌وه له‌و واژۆیانه ده‌ڕوانێ كه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئاشتی هه‌ورامی هه‌ندێك لایه‌ن كۆیان كردووه‌ته‌وه و پێیان ده‌ڵێ مه‌حاڵه ئەو كارەیان سه‌ر بگرێ، چونكه سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه پێویستی به ده‌نگی 2/3ـی په‌رله‌مانتارانه.
(مه‌ردان خدر) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی زه‌رد، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بابه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ بانگهێشتكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له (ئاشتی هه‌ورامی) بابه‌تێكی سیاسییه؛ دوای ئه‌و بارۆدۆخه‌ی ئێستا هه‌یه دێت كه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بووه."
( مه‌ردان) گوتیشی: "بانگهێشتكردن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه مافێكی یاساییە، به‌ڵام ناكرێت ئه‌و مافه به سیاسی بكرێت، چونكه پێمان وایه ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه قه‌یرانی دارایی و ئابووری بێت ئه‌وا پێویسته وه‌زیری دارایی و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌و مه‌له‌فه هه‌موویان بانگهێشت بكرێن، چونكه ئه‌وانیش به‌رپرسن؛ خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه كه‌رتی نه‌وت بێت وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به‌ته‌نها به‌رپرس نیه ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی باڵای نهوتوگاز له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و نوێنه‌ری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تێدایه و پێویسته له‌و ئه‌نجوومه‌نه پرسیار بكرێ."
ده‌یشڵێ: "ئه‌وان ناتوانن متمانه له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان وه‌ربگرن، چونكه وه‌رگرتنی متمانه پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران هه‌یه و، له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر نیمچهتهوافوقێك نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیرێك وه‌ربگیرێت ئه‌سته‌مه بتوانرێت به زۆرینه یان هه‌وڵی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك متمانه له وه‌زیرێك وهربگیرێتەوە."
نەشوان بەرزنجی




