٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەکەی وەزارەتی پەروەردە، سبەینێ دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سبەی یەكشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە قەزا و ناحیەكان و، دووشەممەیش لە سەنتەری شارەكاندا دابەش دەكرێت.

بەرێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە كە سبەی یەكشەممە 6/9/2015 مووچەی مانگی 6ـی 2015ـی وەزارەتی پەروەردە لە قەزا و ناحیەكان دابەش دەكرێت.
ڕوونیشی كردووەتەوە، رۆژی دووشەممە 7/9/2015 مووچەی مانگی 6ـی 2015ـی وەزارەتی پەروەردە لە سەنتەری شارەكان دابەش دەكرێت.

ئومێد بابان
 

هەواڵی پەیوەندیدار