٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەبعەنیسانی سنووری داقوق، بۆردوومان دەکرێ

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانی نێودەولەتی، ئێستا بە چڕی گوندی "سەبعەنیسان"ـی سنووری شارۆچکەی داقوق بۆردوومان دەکەن و تەنگاین بەتیرۆریستان ‌هەڵچنیوە و، ئەوەیشی زانراوە، ئۆتۆمبێلێکیان کراوەتە ئامانج، بەڵام هێشتا نەزانراوە چەند تیرۆریست تێیدا کوژراون.

جێگری فەرماندەی لیوای نۆی هێزی پێشـەرگەی کوردستان(عەقید ڕوکن تاریق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە پلانیان هەیە ئەو چەند گوندەی کە هێشتا لە چنگ تیرۆریستانی داعشدان، ڕزگاریان بکات؛ بەڵام کاتی هێرشەکەی نەدرکاند و گوتیشی، هەڵبەت گوندەکانی زه‌نگڵاوه‌، حه‌سه‌ن شه‌لال، ئه‌حمه‌د شه‌لال، سه‌بعه‌ نیسان و ته‌لڕه‌بعه‌، خاکی کوردستانن، بەڵام لە سەردەمی ڕژێمی بەعس بەرشاڵاوی عارەباندن کەتوون و تەنیا ئەلبومحەمەمد نەبێ کە نیوە کورد و نیوە عارەبە، ئەگینا ئەوانی دی، کە کاکەیینشین بوون، ئێستا تێیاندا ناژیێن.

وەک (عەقید ڕوکن تاریق جاف) باسی کرد، هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئەو ١٢، ١٣ گوندەی لە جەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ەهردوو سنووری داقوق و خورماتوو ئازاد کران، قۆناخی یەکەمی پلانی ئازادکردنی انوچە کوردستانییەکان بووە و، قۆناخی دووەمیشی بەدوادا دێت.

گوتیشی، چەند ڕۆژێکە ئەو گوندانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێیان دا، هەرچی مۆڵگە و پێگەی تیرۆریستانی داعشی لێیە بە وردی چاودێری دەکرێن و دەکرێنە ئامانجی ئاسمانەهێرشەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان.

نیوەشەوی ڕابردوویش، لە گوندی ئەلبومحەممەد، هەر بە بۆردوومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانەوە ١٢ تیرۆریست کوژران.

هەواڵی پەیوەندیدار