هەوڵەکانی بۆ 110 کورسیی په‌رله‌مانە، هه‌ده‌په پلانی چییە؟

هەولێر-KDP.info- به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یران، دروشمی هه‌ده‌په (به‌ره‌و په‌رله‌مان) بوو و داوای له خه‌ڵك ده‌كرد ده‌نگیان پێ بده‌ن تا بتوانن 10%ـی ده‌نگه‌كان بهێنن و، به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنن. به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێویستی به‌وه نه‌ما كه به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، به‌ڵكو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌مجاره‌یان به 110 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه بچێته ناو په‌رله‌مانی توركیاوە.
به‌پێی ستراتیژی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، کە ئه‌گه‌ر سه‌ر بگرێت، به ئاسانی ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی 110 كورسیی په‌رله‌مان. له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر به جوانی و عاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌رانیدا نه‌كات، ده‌نگێكی زۆر له ده‌ست ده‌دا. بۆ نموونه له زۆرێك له شاره‌كانی توركیا هه‌ده‌په پێویستی به ده‌نگێكی زۆر كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كورسی له ده‌ستی هه‌ر 3 پارتییه ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌ربهێنێت.
له زۆرێك له شاره‌كانی توركیا ده‌نگی هه‌ده‌په گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ستراتیژی كار له‌سه‌ر ده‌نگده‌ر بكه‌ن، ده‌توانن رێژه‌یه‌كی زۆر كورسی له پارتییه‌كانی دیكه‌ی توركیا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. هه‌ده‌په پیش‌تر به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كردووه، بۆیه ده‌زانێت چۆن له شار و ناوچه‌كانی توركیا ته‌نانه‌ت ده‌نگێك بۆی هه‌یه كورسیێكت لێ بسه‌نێته‌وه یان كورسیێكت پێ بدات.
بۆ نموونه له شاری كۆجه‌ئایله بۆ یه‌كه‌مجار بوو پارتیێكی كوردی بتوانێت كورسیێ‌ك به ده‌ست بهێنێت كه هه‌ده‌په بوو. هه‌ده‌په به جیاوازیی 622 ده‌نگ توانی ئه‌و كورسییه له مه‌هه‌په وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌رچی مه‌هه‌په داوای یاساییشی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌گۆڕبوو.
(گۆنجا شه‌نای) كه له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا رۆڵێكی باڵای هه‌بوو بۆ چۆنیه‌تیی دانانی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په، بۆ "جه‌زیره توركی" ئاماژه‌ی دا كه، له (كۆجه‌ئایله) توانیمان به 622 ده‌نگ كورسییەكه له مه‌هه‌په وه‌ربگرین، به‌ڵام له‌و رێژه‌یه‌دا 290 ده‌نگی له زیندانه‌وه بۆ ئێمه هاتووه، واته زیندانیكراوان ئه‌و ده‌نگه‌یان به ئێمه داوه. لێره‌دا هه‌ده‌په ده‌بێت ستراتیژیانه‌تر مامه‌ڵه بكات، چونكه زۆرێك له زیندانیانی ئه‌و شاره ئازاد كراون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شاری خۆیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و زیندانیانه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن، ره‌نگبێت كورسیی (كۆجه‌ئایله) بۆ مه‌هه‌په بڕوات.
جیاوازییه‌كی كه‌م و ئه‌نجامێكی گه‌وره
به گوێره‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته دایناوە، له زۆرێك له شاره‌كانی توركیا به ده‌نگێكی كه‌م ده‌توانن كورسیێ‌كی زۆر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. نموونه له شاری ئایدن ئه‌گه‌ر 5 هه‌زار و 419 ده‌نگ زیاتر له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یران بهێنێته‌وه، كورسیێ‌كی ئاكه‌په بۆ خۆی ده‌بێت، له كاتێكدا بۆ هه‌ر كورسیێ‌كی په‌رله‌مانی 80 هه‌زار ده‌نگ پێویسته. هه‌روه‌ها له باتمان پێویستی به 2 هه‌زار و 257 ده‌نگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورسیێ‌ك له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یران زیاتر بهێنێت. له بینگۆلیش پێویستی به 4 هه‌زار و 321 ده‌نگ هه‌یه. له شاری ئیستانبووڵ كه له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا هه‌ده‌په توانی 10 كورسی بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا بتوانێت 29 هه‌زار ده‌نگ زیاتر بهێنێت، كورسیێ‌كی دیكه مسۆگه‌ر ده‌كات. له ئیزمیر پێویستی به 13 هه‌زار و 945 ده‌نگ هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌ده‌په ده‌یه‌وێت له هه‌ردوو شاری (ماڵاتیا و مانیسیا) كورسیێ‌ك مسۆگه‌ر بكات، كه پێشتر هیچ نه‌یبو‌وه.
شاری (مووش) بۆ هه‌ده‌په زۆر گرینگه، له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا توانی 2 كورسی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كاریگه‌ری هه‌بوو له‌وه‌ی هه‌ده‌په بتوانیت 2 كورسی مسۆگه‌ر بكات. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 3 كورسی له‌و شاره مسۆگه‌ر بكات، پێویستی به 2 هه‌زار و 179 ده‌نگ هه‌یه.
له شاری (ئیغدر) هه‌ده‌په به رێژه‌ی 829 ده‌نگ توانی كورسیێ‌ك له مه‌هه‌په بباته‌وه، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێویسته هه‌ده‌په به گرینگییه‌وه له‌و شاره بڕوانێت، چونكه مه‌هه‌په له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كورسی ئه‌و شاره بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات.
ده‌نگی زیندانیكراوان بۆ هه‌ده‌په گرینگه
له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا هه‌ده‌په له زیندانه‌كانی توركیادا رێژه‌ی یه‌كه‌می به ده‌ست هێنا و توانی 52%ـی ده‌نگی زیندانیان مسۆگه‌ر بكات. به‌ڵام هه‌روه‌كو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كرد له هه‌ندێك له‌و شارانه‌ی كه هه‌ده‌په به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م كورسیێ‌كی له ئاكه‌په بردووه‌ته‌وه به ده‌نگی زیندانیان بووه، به‌ڵام ئاكه‌په زۆرێك له‌و زیندانیانه‌ی ئازاد كردوون بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا باڵانسی ده‌نگه‌كان به لای خۆیدا بشكێته‌وه.
شه‌ڕ له به‌رژەوه‌ندیی ئاكه‌په‌دایه
هه‌روه‌كو ده‌زانین له ئێستادا شه‌ڕێكی قورس له شاره كوردییه‌كانی توركیادا له نێوان په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا بەرپا بووە. ئه‌م شه‌ڕه‌یش وایكردووه كه شاره كوردییه‌كان هیچ ئارامییه‌كی تێدا نییه و خه‌ڵك له ماڵه‌وه نایه‌نه ده‌ره‌وه. بۆیه ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌دا خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر نه‌چنه سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، كه ئه‌مه‌یش له به‌رژەوه‌ندیی ئاكه‌په‌یه، چونكه زۆرێك له‌و ده‌نگده‌رانه سه‌ر به هه‌ده‌په‌ن. بۆ نموونه له هه‌كاری هه‌ده‌په توانی 90%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، به‌ڵام ئێستا هه‌موو رۆژێك له هه‌كاری شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر رێوشوێنی ئه‌منی توند له كاتی هه‌ڵبژاردندا نه‌گیرێته به‌ر، خه‌ڵك ناچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
كارزان گلی




