ئه‌میرێكی داعش له‌سه‌ر جیهادی نیكاح خۆی دانا

مووسڵ-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ره‌وشى شارى مووسڵ ده‌ڵێت، له‌نێو شارى مووسڵ، ئافره‌تێك ئه‌میرێكى تیرۆریستانى كوشت و داعش‌یش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتىكوشتن و 12 كه‌سیشیان له به‌رزاییه‌كانه‌وه فرێداوه‌ته خواره‌وه.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش له باب تۆب، به به‌رچاوى خه‌لكه‌وه چوار كه‌سیان سه‌ربڕىن، گوایه جنێویان به (ئه‌بوبه‌كر به‌غدایى) گه‌وره‌تیرۆریست داوه. هه‌ره‌وه‌ها له به‌رزاییه‌كانه‌وه 12 كه‌سیان فرێداوه‌ته خواره‌وه، ئه‌مانیش تۆمه‌تى ئه‌وه‌ىان دراوه‌ته پاڵ، كه دژى داعش پیلانیان گێڕاوه".
(مه‌موزینى) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له گه‌ڕه‌كى ته‌ل روممان، ئافره‌تێك، ئه‌میرێكى تیرۆریستانى به ناوى (ئه‌بو ئه‌نه‌س) كوشتووه، چونكه ئه‌و (ئه‌نه‌سه)ه به زۆرى ئه‌و ئافره‌ته‌ى بردبوو بۆ جیهادى نیكاح.
نه‌شوان به‌رزنجى




