نووسه‌رێكی دیاری تورك له‌سه‌ر فریشته‌كه‌ی كۆبانێ ده‌درێته دادگا

ئانكارا-KDP.info- نووسه‌رێكی دیاری توركیا كه له رۆژنامه‌ی حورییه‌ت ده‌نووسێت، به‌هۆی نووسینێك كه پێوه‌ست به فریشته‌كه‌ی كۆبانێیه، له دادگا دۆسێیێكی بۆ كراوه‌ته‌وه و دادگایی ده‌كرێ.
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه فریشته‌كه‌ی كۆبانیێ له كه‌نار ده‌ریا گیانی سپارد كه دایك و باوكی و برایه‌كی ده‌یانه‌ویست بۆ كه‌نه‌دا به‌ڕێكه‌ون، نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت)ـی توركیا (ئه‌رتوغرۆل ئۆزكۆك) ئه‌مڕۆ بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و په‌یامێكی وای به توركیا گه‌یاند كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و منداڵه و چوونی بێهه‌ژماری كۆچبه‌ری سووریا بۆ ئه‌ورووپا و وڵاتانی دی، له ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغانه.
مانشێتی بابه‌ته‌كه به ناوی (ئه‌ی پیاوی گه‌وره) بوو و له‌وێدا، كه (ئۆزكۆك) له بابه‌ته‌كه‌یدا "وای لێكداوه‌ته‌وه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سووریا كه ده‌یانه‌وێ بچنه ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه و، دواجار دووچاری كاره‌ساتی جه‌رگبڕ ده‌بنه‌وه، خه‌تای ئه‌ردۆغانه و تۆمه‌تباری ده‌كات به پاڵپشتیكردنی داعش بۆئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ناوبه‌رێت و، خۆی ببێ به پیاوی گه‌وره".
ئه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ، "مردنی ئه‌و منداڵه بێتاوانه، هۆكاره‌كه‌ی تۆی ئه‌ی پیاوی گه‌وره. تۆ هه‌میشه ده‌ستێك به‌رز ده‌كه‌یته‌وه و نیشانه‌ی خۆپێشانده‌رانی ره‌بیعه دووباره ده‌كه‌یته‌وه وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ ئیخوانه‌كان، به‌ڵام نه‌مانبینی جارێك ئه‌و ده‌ستانه‌ت بۆ نزاكردن به‌رز بكه‌یته‌وه".
له دادگای تاوانه‌كانی (كوچوك چه‌كمه‌جه) له (ئیستانبووڵ) به‌گوێره‌ی مادده‌ی 299ـی تاوانه‌كان، دۆسێیێكی تایبه‌ت بۆ (ئۆزكۆك) كراوه‌ته‌وه و داوای سزادانی ده‌كرێ، به‌ڵام تا ئێستا نازانرێت (ئه‌ردۆغان) خۆی فه‌رمانی كردووه كه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكرێ، یاخود داواكاری گشتی خۆی كاره‌كه‌ی ڕایی كردووه.
كارزان گلی




