"ئه‌بوسه‌دام كوژرا"

كه‌ركووك-KDP.info- ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو تەقەیان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای حەویجە کرد و دەست بەجێ گیانی سپارد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی ببرێت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەم شەو لە سەر رێگای بەغدا لەنزیک مزگەوتی نوور کەبیر، ژماره‌یه‌ك چەکداری نەناسراو تەقەیان لە سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای حەویجە بەناوی (حوسێن عەلی ساڵح) کرد و ده‌ستبه‌جێ گیانی سپارد.
به‌گوێره‌ی زانیاری سه‌رچاوه‌كه، دوای داگیركردنی حه‌ویجه له‌لایه‌ن داعش، (حوسێن عه‌لی) نیشته‌جێی كه‌ركووك بووه.
سه‌رچاوه‌كه نایشارێته‌وه كه، سەرۆکی ئەنجوومەنی قەزای حەویجە کۆنە بەعسی بووە و ناسراو بووە بە (ئەبوسەدام) و له‌زۆرێك له لێدوانه‌كانیدا دژایه‌تی كوردی كردووه.
بڵند ئیبراھیم




