له ڕۆژههڵاتی ناویندا 13 ملیۆن منداڵ له خوێندن بێبهشن

بهریتانیا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی یوونیسێف کە (بیبیسی) بڵاوی کردووەتەوە، لەبەر شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقا ١٣.٧ملیۆن منداڵ لە خوێندن بێبەش بوونە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە لە سووریا و، عێراق و، لیبیا و یەمەن زیاتر لە (٩هەزار) قوتابخانە داخراون؛ لەو بارەیەوە (پیتەر سەلما) بەڕیوەبەری گشتی یوونیسێف لە ناوچەکە دەڵێت، ناوچەکە کاول بووە، نەک هەر بینای قوتابخانە تێک چووە، هیوا و ئاواتی دواڕۆژی نەوەیەکیش تێک شکاوە.
بەگوێرهی ڕاپۆرتەکە منداڵانی بێبەش لە خوێندن لە سووریا و عێراق و، لیبیا و، یەمەن و سوودان نزیکەی (٤٠%) قوتابیان پێک دەهێنن و بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە چاوەڕێ دەکرێت تا چەند مانگی دی ئەو ڕێژەیە ببێتە (٥٠%).
تەنها لە ساڵی (٢٠١٤)ـدا نزیکەی (٢١٤) هێرش بۆسەر قوتابخانەکان ئەنجامدراوە لە سووریا و عێراق و، لیبیا و، یەمەن و، فەلەستین و، سوودان. هەروەها لە ساڵی (٢٠١١)وە کە شەڕ لە سووریا هەڵگیرساوە لە هەر چوار قوتابخانە یەکێکیان داخراوە بە هۆی پێکدادانەکانەوە کە کاریگەری لەسەر بێبەشبونی زیاتر لە (٢ملیۆن) منداڵ هەبووە لە خوێندن.
ڕاپۆرتەکە نیگەرانیی نەتەوە یەکگرتوەکانی خستووەتە ڕوو کە بە هەزاران مامۆستا لەژێر ترس و هەڕەشەدا وازیان لە پیشەکەیان هێناوە و قوتابیانیش بە زۆر ئیشیان پێ دەکرێت بۆ دابینکردنی بژێوی بۆ خێزانەکانیان. بۆ ئەوەی ڕەوشی خوێندن لە ناوچەکە باشتر بکەن و ڕێگایەکانی خوێندن و پەروەردە بۆ قوتابیان بکەنەوە بەرپرسەکەی یوونیسێف گوتی (٣٠٠ملیۆن) دۆلاری دیکەیان پێویستە.
و: خالید ئەحمەد




