زوممار ئاوادان كرایه‌وه

زوممار -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار، ده‌ڵێ، دوای ئەوەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سەردانی ناوچه‌كه‌ی کرد و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی دا، ئێستا زوممار ته‌واو ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه و له هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری کەمی نییه.
(موزاحم سه‌عدوون) به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار وای بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "ژیان له زوممار ته‌واو ئاسایی بووه‌ته‌وه پێشمه‌رگه پارێزگاری له خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كات، هاووڵاتیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاری خۆیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌دا به ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ ناوچه‌كه دابین كردووه، ئێستا شاره‌دێی زوممار به ته‌واوی گوند و ئاواییه‌كانییەوە هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، وه‌ك ئه‌وه وایه هیچ شتێكی لێ نەقەومابێت.
)موزاحم) ئه‌وه‌شی گوت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه زوممار سه‌ر به پارێزگای مووسڵە، ده‌بووایه حكوومه‌تی عێراق خزمه‌تی زومماری كردبایه، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی نه‌كرد وێرانی كرد، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌بووایه ئێستا نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یشی نه‌دەگه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد و به‌ڵێنی دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كه دابین بكات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه به لێشاو ڕوویان له ناوچه‌كه كرده‌وه."
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زوممار، ئاشكراشی كرد: "دوای ئه‌وه‌ی داعش ناوچه‌كه‌ی داگیر كردبوو زیانێكی زۆری لە ناوچه‌كه دابوو، كه زیاتر له 400 خانووی تێك دابوو، له‌گه‌ڵ ده‌یان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، به‌ڵام ئێستا ئاسه‌واری داعش له زوممار نه‌ماوه و ژیان ته‌واو له ناوچه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه".
ڕابین شێروانی




