دیندار زێباری داوای هاوکاری لە یوئێن و وڵاتانی کۆمەکبەخش دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا لەگەڵ (باربارا رجیكس) به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، (د. دیندار زێباری) داوای لە یوئێن و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان کرد بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بڕه‌پاره‌یه‌كی پێویست ته‌رخان بكەن.
لەو کۆبوونەوەیاندا، جه‌ختیش كرایه‌وه له‌سه‌ر گرینگی هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت له بواری په‌نابه‌ر و كۆچبه‌راندا.
له‌م باره‌یه‌وه (باربارا رجیكس) ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كرد بۆ پێشوازی و له باوه‌شگرتنی ئاواره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق و په‌نابه‌رانی سووریا و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م باره‌یه‌وه، ئێمه پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ین له هه‌مان كاتدا هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمیش بكه‌ین."
هاوکات جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان (دیندار زێباری) سوپاسی رێكخراوی ناوبراوی كرد بۆ ئه‌و ئامارانه‌ی ئه‌نجامیان داوه له باره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان، داوایشی كرد كه گرینگی زیاتر به ناوچه دابڕێنراوه‌كان بدرێت و له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "ناوچه‌كانی چوارچێوه‌ی مادده‌ی 140 و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به هاوكاریی زیاتری یوئێن و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان هه‌یه، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا له هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه‌ك بێبه‌شن، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه پێویستی به ئامارێكی ورد و درووستی دانیشتوان هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای هێرشه‌كانی داعش كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوون."
جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تیشكی خسته ئه‌و هاوكاریانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه‌ی كردووه له هه‌موو بواره‌كان، هه‌روه‌ها به گرینگی زانی، یوئێن و وڵاته كۆمه‌كبه‌خشه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، بڕه‌پاره‌یه‌كی پێویست ته‌رخان بكەن، چونكه ناوچه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا خزمه‌تگوزاریی پێویستی نه‌بووە و هێرشه‌كانی داعش‌یش زه‌ره‌رى زۆری له‌م ناوچانه داوە و، دووباره وێران كرانه‌وه.




