16 تیرۆریست و 3 پۆلیسی نهێنى لێ كوژران.. داعشیش 15 ئافرهتى گولـلهبارن كردن

مووسڵ-KDP.info- لە میحوەری باشیک، ھێزی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەکانی داعشانی بۆردوومان کرد و، ١٦تیرۆریستی لێ کوشتن. ھەر ئەمڕۆ چونکە جیھاد نیکاحیان ڕەت کردووەتەوە، تیرۆریستان ١٥ئافرەتی دیکەیان گولـلەباران کردوون.
(سەعید مەمموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە میحوەری باشیک جموجۆڵیان ھەبوو، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھەر زوو پێی زانی و بە چڕی بنکە و بارەگاکانیانی بۆردوومان کرد و، بەوھۆیەوە ١٦تیرۆریست کوژران کە یەکێکیان بە رەگەز سووریاییە."
(مەمموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای رۆشنبیری لە مووسڵ، تەقە لە سێ پۆلیسی نھێنی داعش کرا کە چەندین تاوانیان ئەنجام داوە و کاریان کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسهر ئهوکەسانەی دژی داعشن و، دەستبەجێ مردوون."
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە دهشڵێت، ھەر ئەمڕۆ بەھۆی رەتکردنەوەی جیھاد نیکاح، تیرۆریستانی داعش ١٥ئافرەتی دیکەیان گولـلەباران کردوون.
بڵند ئیبراھیم




