میدیای توركیا چۆن باسی منداڵه خنكاوه‌كه ده‌كات

توركیا -KDP.info-خنكانی منداڵێكی ئاواره‌ی كورد له ده‌ریای بۆدروم به ناوی (ئایلان)، میدیای توركیای به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه و جگه له‌وه‌ی هه‌موو رۆژنامه و گۆڤاره‌كان وه‌كو هه‌واڵ و راپۆرت بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ زیاتر له 20 نووسه‌ری تورك له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه وتاریان نووسیوه و تانە له مرۆڤایه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن.
له كه‌ناری ده‌ریای بۆدروم، ته‌رمی منداڵێك ده‌دۆزرێته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و منداڵه خه‌ڵكی كۆبانێیه و ناوی (ئایلان)ـه. ئه‌و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یدا ویستویانه بچن بۆ ئه‌ورووپا و ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌ڵام به‌له‌مه‌كه‌یان نوقم ده‌بێت و ئه‌و منداڵه‌یش ده‌بێته قوربانی.
(ئه‌حمه‌د هاكان) نووسەری دیاری توركیا له رۆژنامه‌ی (حورییه‌ت) بابەتێكی كورتی له‌سه‌ر نووسیوه و له به‌شێكیدا ده‌ڵێت: "تۆ جارێ نه‌ژیابووی ماڵئاواییت له ژیان كرد، به‌ڵام ئێمه هه‌موو رۆژێك بێز له مرۆڤایه‌تی خۆمان و ژیانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه. توخوا لێمان ببووره."
(موراد یه‌تكی)ـی نووسه‌ریش كه بۆ رۆژنامه‌ی (رادیكاڵ)ـی توركیا ده‌نووسێت، ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیا ده‌گرێت به‌وه‌ی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌ده‌بوایه رێگه‌ی بدابوایه گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا گه‌شه بكات و ده‌بوایه توركیا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له هێوركردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناو‌خۆی سووریا.
ئه‌و ئاماژه ده‌دات كه خنكانی ئه‌و منداڵه، هه‌موویان لێی به‌رپرسن و پێویسته هه‌موومان بێز له مرۆڤایه‌تیی خۆمان بكه‌ینه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌وان ویستیان له ده‌ستی شه‌ڕ و ئاشووبی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ورووپا بگیرسێنه‌وه، به‌ڵام بوون به خۆراكی ماسییه‌كان.
ئه‌گه‌رچی زۆرێك له میدیا كوردییه‌كان وایان بڵاو كرده‌وه كه ئه‌و منداڵه كورده و خه‌ڵكی كۆبانێیه، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك له میدیاكانی توركیادا باس له كوردبوونی ئه‌و منداڵه نه‌كراوه. باسنه‌كردنیشی وه‌كو كوردێك، ره‌نگه له‌به‌ر هۆكاری سیاسی و رقلێبوونه‌وه له كورد نه‌بێت، به‌ڵكو له ئه‌نجامدا منداڵێك له‌به‌ر برسییه‌تی و شه‌ڕ و ماڵوێرانی وڵاتی خۆی به جێ هێشتوه و یستویه‌تی بچێت بۆ ئه‌ورووپا و خنكاوه، جا كورد بێت یان تورك یان عه‌ره‌ب گرینگ نییه.
پارتییه سیاسییه‌كانی توركیایش هه‌ریه‌كه و له لای خۆیه‌وه دڵته‌نگیی خۆیان بۆ ئه‌و وێنه‌یه ده‌ربڕی و به ئازارێكی گه‌وره‌یان بۆ مرۆڤایه‌تی له قه‌ڵه‌م داوه. زۆرێك له ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی توركیایش له رێگه‌ی یوتیوبه‌وه كورته‌شیعر و بابەتی ئه‌ده‌بییان له‌سه‌ر نووسیوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش وێنه‌ی ئه‌و منداڵه له لایه‌ن زیاتر له نیو ملیۆن كه‌سه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه و، به نیگەرانییه‌وه باسیان له ڕووداوەکە كردووه.
كارزان گلی




