وهزارهتى پهروهرده: ١٥ـی٩ زەنگی خوێندن لێ دەدرێ.. تا یەکشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەم ڕادەگەیەنرێ

ههولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دهڵێت، ھەموو ئامادەکاریێک کراوە بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و، ئەمساڵیش قوتابیان سەرپشک کراون چ جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشن. دەشڵێت، بڕیاریش وایە تا یەکشەممەی دابێ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ (خولی دووەم) رابگەیندرێت.
(فاتیح مەولەویزادە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە ڕووی دابینکردنی پەڕتووک و خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان و پێداویستیی دیکە ھەموو ئامادەکاریێک کراوە، تا لە ١٥/٩ زەنگی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لێ بدرێت."
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی: "هێشتا بڕیار نەدراوە کە زەنگی یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە پارێزگای ھەڵەبجە."
دەربارەی یەکپۆشیی قوتابیانیش (فاتیح مەولەویزادە) گوتی، "ئێمە ساڵی رابردوویش ئەوەمان باس کردووە کە، گەر بە خواستی ئێمە بێت قوتابیان یەکپۆش بن بۆ ساڵی نوێی خوێندن، بەڵام قوتابی ھەیە باری ئابوورییەکەی باش نییە، هەربۆیە ئاساییە بە خواستی خۆیان جلوبەرگ بپۆشن و مەرج نییە یەکپۆش بن؛ هەڵبەت تا لە توانایاندا بێت یەکپۆشییەکە بپارێزرێ چاکە، بەڵام قوتابیان ناچار انبێ انجار بکرێن."
پێوەست بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی خوولی دووەمی کۆتایی ساڵیش دەڵێت، بڕیارە تا رۆژی یەکشەممەى دابێ، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتاییی ساڵ (خولی دووەم) ئاشکرا بکەن.
بڵند ئیبراھیم




