جه‌هه‌په بوو به 2 لەته‌وه.. لایەنگری لە شەڕ هۆکارە

ئانکارا-KDP.info- 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانی سه‌ر به پارتیی گه‌لی كۆماری توركیا (جه‌هه‌په)، ره‌خنه‌ی توند له سه‌رۆكی پارتیه‌كه‌یان (كه‌مال كلیچدارئۆغڵو) ده‌گرن به‌وه‌ی، چۆن گوتوویه‌تی ئێمه ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه ده‌ده‌ین كه هێزی تورك بچێته ناو خاكی عیڕاق و سووریاوە بۆ لێدانی داعش و په‌كه‌كه.
جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا خاوه‌نی 132 كورسییه و 20 له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی سه‌ر به‌و پارتیه، نایانه‌وێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاماده بن كه (كلیچدارئۆغڵو) داوا له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كات، له په‌رله‌مان ده‌نگ به پڕۆژه‌ی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازیی تورك بده‌ن بۆ ناو خاكی سووریا و عێراق.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی (سۆل)ـی توركیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه گوتویانه، ئاكه‌په ده‌یه‌وێت له كاتی پرۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وان به كار بهێنێت بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆی، تا به خه‌ڵك بڵێن جه‌هه‌په‌یش له‌گه‌ڵ شه‌ڕه.
هه‌روه‌ها ئه‌وان پێیان وایه وڵاته‌كه‌یان رۆژانه پۆلیسی تێدا ده‌كوژرێت و شەڕێكی قورس بوونی هه‌یه، بۆیه پێویسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كه‌یان لایه‌نگیری له شه‌ڕكردن نه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌و 20 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌یش ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه نه‌ده‌ن، پڕۆژه‌یاساكه ده‌نگی پێویست ده‌هێنێت بۆ په‌سندكردن، چونكه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌نگی بۆ بده‌ن، پڕۆژه‌كه به یاسایی ده‌كرێت.
جه‌هه‌په گه‌وره‌ترین پارتیی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه و له هه‌ڵبژاردنی 7ـی حوزه‌یراندا توانی 132 كورسی به ده‌ست بهێنێت.
كارزان گلی




