"له كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تییدا ڕه‌وشی ئافره‌تانی كوردستانیان به گوێچكه‌ی ئاماده‌بوواندا چرپاند"

ئازەربایجان -KDP.info- ئافره‌تانى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئاستى كوردستان و عێراق به‌شداریان له کۆنفرانسە نێوده‌وڵه‌تییەکەیICAPP) )ـدا كرد و به گوتارێک به‌شدارییان له پانێله‌که‌دا کرد و ڕه‌وشی به‌شداریی سیاسیی ئافره‌تانی کوردستانیان خسته به‌ر دیدی ئاماده‌بووان.
(ڤیان سلێمان حاجی) سکرتێری یه‌کێتیی ئافره‌تانى كوردستان، له ئازەربایجانه‌وه به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به مه‌به‌ستی به‌شداری له سێیه‌م کۆبوونه‌وه‌ی کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی باڵی ئافره‌تانی پارته سیاسییه‌کانی ئاسیا که بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ له یەکم ڕۆژی ئه‌یلوولەوە هەتا سێیەم ڕۆژی ئەو مانگە له باکۆ، پایتەختی وڵاتی ئازەربایجاندا ساز ده‌کرێت، شاندێکی ئافره‌تانی کوردستان که پێک هاتبوو له (نه‌دا مێرگه‌سۆری) ئه‌ندامى نه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و (حه‌یات مەجید په‌رخی) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان و به‌نده به‌شداریمان له‌و کۆنفرانسەدا کرد."
(ڤیان حاجى) گوتیشى: "کۆنفرانسه‌كه سێ پانێلی که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و ته‌ندروستی و خوێندن، به‌شداریی سیاسیانه‌ی ئافره‌ت له‌خۆ ده‌گرێت و شاندی کوردستان له پانێلی سێیه‌مدا به گوتارێک به‌شداریمان له پانێله‌که‌دا کرد و ڕه‌وشی به‌شداریی سیاسیی ئافره‌تانی کوردستان‌مان خسته به‌ر دیدی ئاماده‌بووان."
سکرتێری یه‌کێتیی ئافره‌تانى كوردستان دەیشڵێ له‌ناو هەموو پارته سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراقدا تەنیا پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بەشدارى ئەو كونفرانسه بوون.




