"عەبادی بەنیازە حکوومەتێکی تەکنوکراتی تهمهن كورت دروست بكات"

ههولێر -KDP.info- سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە حکوومەتێکی تەکنوکرات دروست بکات بەبێ ئەوەی ڕەچاوی تەوافق بکات.
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕازیکردنی خەڵکی عێراق دەیەوێت حکوومەتێکی تەکنوکرات دروست بکات بەبێ ئەوەی تەوافق و پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگرێت، کە ئەمەش کارێکی باش نییە و، تەمەنی ئەو حکوومەتە زۆر درێژ نابێت."
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، عێراقی نوێ لەسەر بنەمای تەوافق دروست بووە، بۆیە پێویستە هەر حکوومەتێک دروست بکرێت بە تەوافقی هەموو لایەنەکان بێت، بەڵام دەکرێت داوا لەلایەنەکان بکات کە کەسانی پسپۆر و، تەکنوکرات بۆ ئەو پۆستانە دیاری بکەن کە بەریان دەکەوێت.
بڵند ئیبراهیم




