٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یەكەم لێدوانی هەدەپە لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی حكوومەتی كاتیی رەت كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

توركیا-KDP.info- پەرلەمانتاری موحافیزكاری هەدەپە (ئاڵتان تان)، رەخنە لە پەرلەمانتاری پارتەكەی (لەڤەنت توزەل) دەگرێت بەوەی نەدەبووایە وەزارەتی وەرزش و لاوانی حكوومەتی كاتیی توركیا رەت بكاتەوە، چونكە سەركردایەتی پێی باش بووە بچنە ناو حكوومەتی كاتییەوە.

دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی توركیا (ئەحمەد داوودئۆغلو) نامەی بۆ 3 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە نارد بۆ ئەوەی بەشداری لە كابینەی حكوومەتی كاتیدا بكەن، بەڵام یەك لەو پەرلەمانتارانە بە ناوی (لەڤەنت توزەل) رەتی كردەوە بەشداریی حكوومەت بكات، بۆیە هەدەپە لە بری 3 وەزارەت، 2 وەزارەتی وەرگرت.
لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی "حورییەت"ـی توركیا، (ئاڵتان تان) رەخنەی لە (لەڤەنت) گرت و پێی وابوو ئەگەر بەشداریی بكردابووایە ئێستا 3 وەزارەتیان دەبوو. ئەو ئاماژە دەدات كە پێشتر لە كۆبوونەوەیەكی فراوانی پارتەكەیاندا بڕیاریان داوە كە بەشداری لە حكوومەتی كاتی توركیادا بكەن، چونكە دەستوور ئەو مافەی پێ داون، بۆیە كە (لەڤەنت) رەتی كردەوە، كەواتە دەبووایە لە هەدەپەیش وازی بهێنابووایە، چونكە بڕیاری پارتەكەی شكاندووە.

كارزان گلی
   
 

هەواڵی پەیوەندیدار