٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

١٨ کارگەری تورکیایی لە بەغدا ڕفێندران

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕفاندنی ١٦ کارگەری تورکیای لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە لە بەغدا راگەیاند. بەڵام هەرچی کۆمپانیای نورۆلی تورکیاییە، جەت دەکاتەوە کە، ئەوانەی ڕفێندراون ١٨ کەسن هەموویان کارگەری کۆمپانیاکەن.

(سەعد مەعن) گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی ناوخۆوە بە ڕۆیتەرزی گوتووە، بەم بەرەبەیانەی چوارشەممەیە، کارگەرەکان لە گەڕەکی حەبیبییەی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا، ڕفێندراون.
پار بوو کە کاتێک داعش دەستی بەسەر مووسڵدا گرت، ٤٦ تورکیایی کە دیپلۆمات و کارمەندی کۆنسووڵخانەی تورکیا بوون دستگیر کران، بەڵام پاش زیاتر لە سێ مانگ ئازاد کران.

سەرۆکی کۆمپانیا تورکیاییەکە دەڵێ، سەعات ٨ـی ئەم بەیانییە، چەند کەسێک ەب جلی سەربازییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری کارگەرەکان و هەرهەموویان ڕفاندوون.

هەواڵی پەیوەندیدار