دهڵێن سەرۆک بارزانی ڕاگهیاندووه، كۆبوونهوهی فراوان نهبێ، له پێنجقۆڵییەکەدا بەشداری ناكات

ههولێر -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمان لە پەلەمانی کوردستان دەڵێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کەمکردنەوەی ژمارەی کورسیی کۆتاکانی بەھەموو شێوەیەک ڕەت کردەوە و، باسیشی لەوە کرد ئەگەر ھەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوەکاندا بەشدار نەبن، ناچێتە کۆبوونەوەی پێنجقۆڵییەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمان لە پەلەمانی کوردستان (ئایدن مەعرووف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆماندا، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە بەشداری لە ھیچ کۆبوونەوەیەکی پێنجقۆڵیدا ناکات ئەگەر لایەنەکانی دیکەش بەشدار نەبن و، بە ھەموو شێوەیەک ئەوەشی ڕەت کردەوە کە کورسیی کۆتاکان کەم بکرێتەوە؛ گوتیشی شەڕی لەپێناودا دەکەین، چونکە وەک جەنابیان باسی لێوە کرد ئەو ھاوکاریییە نێودەوڵەتییەی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت بە ھۆی ئەو پێکەوەژیانەیە کە ئێستا ھەیە."
(ئایدن مەعرووف) گوتیشی، کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە دوایین کۆبوونەوە دەبێت و، ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا دەکات. ئەوەشی خستە ڕوو، ھەموولایەنەکان لەگەڵ ئەوەدا بوون کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گەلەوە ھەڵبژێردرێت.
بڵند ئیبراھیم




