دهۆك..قۆناغى دووه‌می دابه‌شكردنی 250 دۆلاره‌كه ده‌ستی پێكرد

دهۆك-KDP.info- جێگرى پارێزگارى دهۆك ئاشكراى ده‌كات ده‌ستیان كردووه به دابه‌شكردنى بڕى 250 دۆلار ئاوارانە به‌سه‌ر سه‌رۆك خێزانه ئاواره‌كان له پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ى 4800 خێزان ده‌بن له‌نێو كه‌مپه‌كان و، 800 خێزانى مه‌سیحیش له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان ده‌گرێته‌وه.
(ئیسماعیل محه‌مه‌د) جێگرى پارێزگارى دهۆك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "وه‌كو قۆناغى دووه‌م ده‌ستمان كردووه به‌دابه‌شكردنى هاوكار‌ى كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئیتالیا به‌رێگاى یونیسێف به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارێزگارى دهۆك و بۆردى پارێزگارى دهۆك بۆ كاروبارى مرۆڤایه‌تى دواى ئه‌وه‌ى له قۆناغى یه‌كه‌م 5000هه‌زار دۆلار به‌سه‌ر خێزانه كه‌مپنشینەکانی سنوورى پارێزگاى دهۆك هاته دابه‌شكردن بۆ هه‌ر خێزانێك 250 دۆلار و، ئیستاش 4800خێزانى ئاواره سوودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌ر‌گرتنى ئه‌م بڕه پاره‌یه كه بڕه‌كه‌ى بۆ ئه‌جاره‌ش بۆ هه‌ر خێزانێك 250 دۆلار ده‌بێت.
(ئیسماعیل محه‌مه‌د) گوتیشى:" ئه‌و كه‌مپانه‌ى لێ ى سوودمه‌ند ده‌بن كه‌مپه‌كانى با‌جد كه‌ندال 1 و 2 و ماملیان و به‌رده‌ڕه‌ش و له‌گه‌ڵ 800 خێزانى مه‌سیحى ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كاندان."
زیاتر گوتیشى: "پێش ئێستا 20هه‌زار خێزان له‌نێو كه‌مپه‌كان ئه‌و هاوكاریه‌مان پێیان داوه له‌گه‌ڵ 44هه‌زار خێزان ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كاندان 300 تا 700 دۆلار پاره‌یان بۆ ته‌رخان كراوه؛ ئه‌مه جگه له‌و یه‌ك ملیۆن دیناره‌ى هاوكار‌ى حكوومه‌تى عێراق."
نەشوان بەرزنجی




