به مانگێک 783 داعش له مووسڵدا كوژراون

مووسڵ-KDP.info-سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ڕه‌وشی شاری مووسڵ ئاشكرای كرد له سنووری مووسڵ له‌م مانگه‌دا 783 تیرۆریستی داعش كوژراون.
(سه‌عید مه‌موزینی) بەرپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "له ماوه‌ی ئه‌م مانگه واتا مانگی 8 له شاری مووسڵ 783 تیرۆریستی داعش کوژراون؛ زۆربەیان بە دەستی پێشمەرگە و، لە بۆردوماندا کوژراون؛ هەندێکیشیان بوونەتە بە ئاگری ئاژاوەی ناو خۆیانەوە کوژراون."
(مه‌موزینی) گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ له بادۆشدا (خه‌لدون ئیبراهیم جحێشی) سەرمیحوه‌ری تیرۆریستانی داعش لە بادۆش، خۆی و براکەی بە ئۆتۆمبێلە مه‌رزیەکەیانەوە کەوتنە بەر تۆپی پێشمەرگە و، تێدا چوون."
نه‌شوان به‌رزنجی




